کارگەی ئاسنی ماستەر ستیل داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و پاراستنی کرێکارەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستەرستیلی تایبەت بە توانەوەی ئاسنی لە ناوچەی تانجەرۆ داخست.

شیرین حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی کرێکار لە لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، “لەو کارگەیەدا هیچ مەرجێکی سەلامەتی کرێکار و مەرجە تەندروستییەکان پەیڕەو نەکراوە، بەتایبەت بنکەی تەندروستی و ئەمبۆلانس و ئامێری سۆنەری مواد کە ماددە تەقەمەنییەکان ئاشکرا دەکات لەناو کارگەکەدا نەبووە”.

ئەم هەنگاوەی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کاتێکدایە، كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 9ی نیسانی 2022، ئاگرێك لە كارگەی ماستەرستیلی ئاسن تواندنەوە لە ناوچەی تانجەرۆ كەوتەوە، بەهۆیەوە 13 كەس برینداربوون و کرێکارێکیش گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا