گەریلا كوژرانی 15 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، هێزەكانی گەریلا بە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە وەڵامی هێرشی دەوڵەتی توركیا دەدەنەوە كە بە فڕۆكە و هەلیكۆپتەر و چەكی كیمیایی هێرش دەكات و لە ئەنجامی چەند چالاكیەكدا 15 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) دەربارەی چەند چالاكیەكی گەریلا لە دژی سوپای توركیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد 15 سەربازی دیكەی سوپای توركیا كوژراون.

هەپەگە ڕایگەیاندووە: گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەردەوامن لە چالاكییەكانیان بۆ سڵاوكردن لە یادی 18 ی حوزەیران، سوپای توركیا 50 جار بە فڕۆكەی جەنگی و 17 جار بە چەكی كیمیایی ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا