قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی بوونی کەسانی مێرمنداڵ لە شوێنەکەدا کافتریایەک دادەخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و بونی کەسانی مێرمنداڵ (خوار 18 ساڵ) لەشوێنەکەیدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کافتریای کلارای لەگەڕەکی سەرچنار داخست”.

ئەمڕۆ سێشەممە (2022.7.19) قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەچوارچێوەی کاری ڕۆژانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەبەدواداچون دەکەن بۆ شوێنەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کارکردن، بەهۆی بونی کەسانی مێرمنداڵ (خوار18 ساڵ) لەشوێنەکەیدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کافتریای کلارای لەگەڕەکی سەرچنار داخست”.

ئەوەشی خستەڕوو، “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کافتریاکە دادەخرێت و خاوەنەکەی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

دووپاتیشی کردەوە، “لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا