عێراق موچەی زیاتر لە یەك ملیۆن خانەنشینی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

عێراق بەبیانووی چەند هۆكارێكی جیاوازەوە موچەی یەك ملیۆن و 200 هەزار خانەنشینی راگرت.

ئەیاد جبوری سەرۆكی دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار خانەنشین لە عێراق دیارنین، بەوهۆیەشەوە وردبینی لە دۆسیەكانیان دەكرێت تا یەكلایبونەوەی وردبینیەكانیش موچەكانیان رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا زیاتر لە دوو ملیۆن 500 هەزار خانەنشینی شایستە هەن كە مووچە وەردەگرن، چونكە هیچ كێشەیەكیان نییەو كەسەكان دیارە كە كێن.

باس لەوەشكرد، دەستەكەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە كاری وردبینی بۆ ئەو دۆسیەیانە كردووە لەو ماوەیەشدا 80 دۆسییەیان كە كاریان لەسەر كردووە دەركەوتووە 46 هەزاریان شایستەی وەرگرتنی موچە نەبوون، بەوهۆیشەوە زۆرینەیان موچەكەیان راگیراوە، ئەوەش لەبەرئەوەی میراتگری خانەنشینكراون و زیاتر لە یەك موچەیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا