بايدن دووبارە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕە جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا پلانی هەیە بۆ دووبارە کردنەوەی، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕە جیهانیەکان بڵاویان کردۆتەوە، ،جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیکدا ماوەی پێشوو لە کۆشکی سپی نەفتالی بێنێت سەرۆکی ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە، دەستبەرداری پلانەکەی نابێت بۆ دووبارە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات.

بەڵام بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل بە ماڵپەڕەکانیان ڕاگەیاند، نەفتالی بێنێت ئەو فەرمانەی بایدنی ڕەت کردۆتەوەو دژایەتی دەکات، داوا دەکات گروپی کاری هاوبەش پێکبهێنێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر لایەنە جیاوازەکانی باباتەکە بکەن لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا، بەهۆی ئەوەی دووبارە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم دەبێتە کێشەیەک بۆ بێنێت و لە ئێستادا تێکی دەشکێنێت.

ئەنتۆنی بەلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا، ڕایگەیاند کە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم بەڵێنێکە کە بایدن لە کاتی هەڵبژاردندا بە خەڵکی داوە.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە سەدەی 19دا لە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات کرایەوە، ماوەی زیاتر لە 25ساڵ پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا دەسەڵاتی فەڵەستینی تێدا بەڕێوەدەبرا، لە ساڵی 2019سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆبایدن بڕیاری داخستنی دا، لە ئێستاشدا جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا پلانی کردنەوەی هەیە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا