عێراق بووەتە یەکێک لە 10 مەترسیدارترین وڵاتەکانی جیهان بۆ ژیانی منداڵان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا، منداڵانی عێراق لە دۆخێکی نەخوازراودا دوور لە منداڵیی خۆیان ژیان بەسەردەبەن، بەتایبەتی کە عێراق بووەتە یەکێک لە 10 مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ ژیانی منداڵان لە جیهاندا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی “وۆڵد ڤیژن ئینتەرناشناڵ” بۆ پاراستنی منداڵان، دۆخی ئابووری عێراق بووەتەهۆی زیادکردنی هەژاری لەنێوان منداڵاندا بۆ %40، هۆشداریش دەدات، “حاڵەتەکانی توندوتیژی بەرامبەر منداڵان زیادیکردووە و نزیکەی 7.4 ملیۆن منداڵیش بێبەشن لە مافی خوێندنی ڕێکوپێک”.

چالاکوانانی کاروباری منداڵان لە عێراق دەڵێن، “ڕێژەی هەژاری لەنێوان منداڵاندا زیاترە لەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەیان پێکردووە و ڕێژەکە %60 دەبێت، لەو ڕێژەیەش %15ی منداڵانی هەرێمی کوردستانن، هەر لە هەرێم 10 هەزار و 750 منداڵ کاردەکەن و %10ی منداڵان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە”.

بەگوێرەی وتەی چالاکوانانی بواری منداڵان لە عێراق، “بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و نەبوونی پەناگەی پارێزراو، نەبوونی پارەی تەواوەتی تا بەو پارەیە منداڵانی ناسەقامگیر بخرێنەناو تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، هاوکات لەدەستدانی یەکێک لە باوان و هەڵوەشانەوەی خێزان، زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە و ئاوارەبوون، هەموو ئەمانە هۆکار بوون کە هانی منداڵانیان داوە بکەونە دۆخی نەخوازراوە و کاری سەخت بکەن”.

لە 1ی حوزەیرانی ساڵی 1950ەوە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا