پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی وادەی سەربڕینی قوربانی لەرۆژانی جەژن چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، كاتی سه‌ربڕینی قوربانی له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له دوای نوێژی جه‌ژن ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی رۆژی چواره‌می جه‌ژن، واتە له هه‌موو كاته‌كانی ئه‌و چوار رۆژه دروسته.
لەراگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، قوربانی نه‌زر ته‌نیا ده‌درێته ماڵه هه‌ژاره‌كان، نابێت خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ریه‌تی لێی بخوات، پێویسته ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی ده‌كرێته قوربانی عه‌یبێكی وای نه‌بێت لاوازی بكات.
هەر بەپێی زانیاریەكانی راگەیەندراوەكە، سەرۆکی خێزان دروستە مەڕێک یان بزنێک بکاتە قوربانی بۆ خۆی، هەروەها تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیشی لە وێنەی پاداشتیدا بەنزا بەشدارییان پێ بکات، نەک لە خودی قوربانیەکەدا.