یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكانی حكومەتەوە راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی مامۆستایانى كوردستان بڕیارەكانی حكومەتیان بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لاپەسەندە، بەڵام پێیانوایە بۆ سەركەوتن و جێبەجێكردنی بڕیارەكان، دەبێت حكومەت هەر 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكات.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەگەر رەوشی تەندروستی نەبێتە رێگر لەبەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن ئەوان بڕیارەكانیان لاپەسەندە و پەرۆشن بۆ ئەوەی دەرگای خوێندنگەكان بەڕووی خوێندكاراندا بكەنەوە.

وتیشی، “ئەگەر حكومەتی هەرێم هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی موچە بدات، ئەوە دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی پلانی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان سەركەوتوو بێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناو بەرژەوەندی خوێندكاران و مامۆستایان بەرپرسیارێتی ئەخەنە سەرشانی خۆیان و دەچنە هۆڵەكانی خوێندن، چونكە پێیان خۆشە ساڵی خوێندن تەواو بكرێت.

پێشتر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دوا كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی و لە سەرەتای مانگی ئازاریش خوێندنی تەواوی قۆناغەكانی دیكە دەست پێدەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا