بەتۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێک لە حلە لەماوەی ڕابردوودا دەستڕێژی گوللەی لە دوو پارێزەر کردبوو لەئەنجامدا یەکێکیانی کوشت و ئەوەی دیکەش برینداربوو، دوای ئەوە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵهات، بەڵام لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە توانرا دەستگیربکرێت.

ئەمڕۆ شەممە13ی کانونی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند،” توانرا لە ڕۆژی 19/11/2023، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ح،ع،ش) دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای (حلە)ی سەر بە پارێزگای (بابل) تەقەی لە دوو پارێزەر بە ناوەکانی (عمار حاتم شهاب و سرمند فرحان منهل) کردبوو.

ڕوونیکردەوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا پارێزەر (عمار حاتم) کوژرا و پارێزەر (سرمند فرحان) برینداربوو، کە لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتبوو بۆ هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا