ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی لەرۆژانی جەژندا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری هاتنی گەشتیارانی لە رۆژانی جەژندا راگەیاند و بەپێی ئامارەكەش زیاتر لە 75 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی.

عەلی رەوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچ لە شارەكانی باشوری عێراق و ناوەڕاست و تا ئەمڕۆ 75 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی سنوری سلێمانی كردووە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزار وتیشی “هاتنی گەشتیاران لە زیادبووندایە و بۆ ئەم جەژنەش ئامادەكاری تەواو بۆ هاتنییان كراوە، رێوشوێنە تەندروستییەكان گیراونەتەبەر”.
بەوتەی عەلی رەوف هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران سودێكی زۆری بۆ بوژاندنەوەی شارەكە هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا قەدەغەی گشتی لەعێراق هەڵگیرا و لە هەرێمیش دەسەڵات بە پارێزگار و یەكە ئیدارەسەربەخۆكان درا رێوشوێنی پێویست لە رۆژانی جەژندا بگرنە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا