ترەمپ: بەرگریم دژی کۆرۆنا پەیداکردووە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، لە ئێستادا بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیداکردووە و مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی لەسەر نەماوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ بە میدیاکانی ئەمریکای رایگەیاند، بەپێی پشکنینەکان دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هیچ کەسێک دروست بکات.

وتیشی: لە ئێستادا تەندروستیم باشە و رەنگە بەرگرییەکی درێژخایەنم بەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیدا کردبێت لەوانەشە کورتخایەن بێت، یان بۆ هەتاهەتا بێت، بەهەرحاڵ من ئێستا بەرگریم پەیداکردووە و دەتوانم بچمە دەرەوە.

توشبوونی دۆناڵد ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدایە، ماوەیەکی کەم لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ماوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، شۆن کۆنلی پزیشکی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ پشکنینی بۆ کراوە و چیتر مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا