دەوڵەتی یاسا كشانەوەیان لەهەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەوڵەتی یاسا دەڵێت “کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان تەنها، پڕوپاگەندەی فەیسبوکە و هیچ داوایەکی فەرمیمان پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە.”

کاتع ڕکابی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ چوارشەممە، کشانەوەی هەندێک هێزی سیاسی لە هەڵبژاردنەکان بە پڕوپاگەندەی فەیسبوک ناوبرد.

وتیشی “لەم ساتەدا هیچ هێزێکی سیاسی کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردن ڕانەگەیاندووە، هەر داوایەکی فەرمیش بکرێت بێگومان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن و پەڕەی تایبەتی فەیسبوکیانەوە پێش مانگی تشرینی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.”

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، عێراق لە قەیراندایە و بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەردەوامی پرۆسەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی وڵات لەم بارو دۆخە.

ڕکابی داوای لە هەموو هێزەکان کرد، کە داوای کشانەوەیان کردووە هەوڵ بدەن هەڵبژارد لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت چونکە دواکەوتنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندی وڵات ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا