حكومەتی هەرێم و نەتەوەیەكگرتووەكان تاوانەكانی داعش تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان و راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێم و تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەكانی داعش تاووتوێدەكەن.

نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم و نوێنەری حكومەتی هەرێم بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد، پێشوازی لە كریستین ریتسچێر راوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد) كرد.

لە دیدارێكدا رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان، تیشكی خستەسەر هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێم و یونیتاد لە بوارە هاوبەشەكان، لەوانە بنیاتنانی تواناكانی دادوەران، ئەرشیفكردنی بەڵگەكان، و بنیاتنانی كەیسەكان لە چوارچێوەی سیستەمێكی بەهێزی هاوبەشدا.

دیندار زێباری ئەوەشی ئاشكرا كرد، لە دوای دەستبەكاربوونی یونیتاد حكومەتی هەرێم و خودی سەرۆكی حكومەت پشتگیری تەواو لە تیمی یونیتاد لە ئەركەكەی دەكات، لەو چوارچێوەیەدا پێشكەوتنی باش بەدی هاتووە، بەتایبەتی لە پڕۆسەی ئەرشیفكردن بەڵگەنامەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی نێوان هەردوولا هەنگاوی زۆری بڕیوە و پرۆسەكەش بەردەوامی هەیە.

لەلای خۆیەوە، كریستن ریتسچێر رایگەیاند، هەماهەنگییان لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگیكاری نیشتمان بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ یونیتاد (NCC) بەردەوامە و لەم رووەوە پلانیان هەیە، لە پرۆسەی بونیاتنانی توانای دادوەران لە هەرێم و بەغدا لە رێگای وۆرك شۆپ و خولی مەشق بەردەوامە، كە ئامانج لێیان بەهێزكردنی توانای دادوەرانە بۆ باشتر تێگەیشتن و جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە لێكۆڵینەوە و لێپێچینەوە و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئەو تاوانە نێودەوڵەتییانەی كە ئەنجامیانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا