كۆمەكی وڵاتان بۆ زیانلێكەوتووان گەشتە سووریا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوكاریەكانی هەریەك لە وڵاتانی ئیمارات و ئوردن و هیندستان و پاكستان، گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، كە فریاگوزاری مرۆیی و خۆراك و هاوكاری پزیشكییان باركردبوو بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

شاهید ئەختەر، باڵیۆزی پاكستان لە ‌سوریا ڕایگەیاند، هاوكارییەكان زیاترن لە 40 تۆن دەبن، ئاماژەی بەوەشدا كە لە رۆژانی داهاتوودا، خۆراك و پێداویستی پزیشكی زیاتر لە پاكستانەوە دەگاتە سوریا.

لەلایەن خۆشیەوە، ساتیندەر كۆماریاداڤ، بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی هیندستان لە دیمەشق، رایگەیاند، فڕۆكە فریاگوزاریەكان شەش تۆن كەرەستەی پزیشكی و دەرمانیان هەڵگرتووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە فڕۆكەیەكی دیكەی فریاگوزاری لە ماوەی داهاتوودا دەگاتە سوریا.

باسیل كاید، بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی ئوردن لە دیمەشق ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی ئوردنی كە 10 تۆن كەلوپەلی فریاگوزاری و خۆراك و كەرەستەی پزیشكی هەڵگرتووە گەیشتە دیمەشق.

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان فڕۆكەی فریاگوزاری گەیشتنونەتە دیمەشق كە تێیدا، خۆراك و كەرەستەی پزیشكییان هەلگرتبوو بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی لە بومەلەرزەكەدا زیانیان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا