بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت “بۆساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021، لەدایكبوانی 2015 وەردەگیرێن”.

لەنوسراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە “وەرگرتنی خوێندكاری پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە دایکبووانی 1/1/2015 تا 31/12/2015 وەردەگیرێن”.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە دایكان و باوكان دەكات، لە کاتی سەردانی کردنی قوتابخانەکان پێویستە بەڵگەنامەی ناسنامەی باری شارستانی، یان کارتی نیشتمانی، دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، فۆڕمی تەندروستی لەناو فایلێكدا بۆ خوێندنگەكە ببەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەست بە پرۆسەی خوێندنی 2020 بۆ2021 بكرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا