قوباد تاڵە‌بانی: چاكسازییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای ئەمریكا بەسەرۆكایەتی گریگۆری لۆگێرفۆ جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی ئە‌مریكا لە‌ عێراق و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم، پێكەوە تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمیان كرد.

لە كۆبونەوەكەدا ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، تێڕوانینەكانی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە عێراق باسكرد و ئاماژەی بەوەدا كە سیستمەكەی ئەمجارە زۆر جیاواز بوو، لەبەر رۆشنایی ئەنجامەكانیش باس لە پێشهاتە سیاسییەكان كرا، هەردوولا جەختیان لە پێویستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان لایەنەكان كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی پرۆسەی بایۆمەتری و هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێم، لەمڕوەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە قۆناغ و هەنگاوەكاندا و بە چەندین نمونە سەركەوتنی پرۆسەكەی سەلماند بەئامانجی خزمەتكردنی هاوڵاتیان و باشتر رایكردنی كاروبارەكان و كەمكردنەوەی رۆتین لەدامودەزگاكاندا و جەختی لەوەكردەوە كە لەكاركردن تێیدا بەردەوام دەبن.

پەیوەندیی هاریكاریی و دۆستانەی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەبوو، وەفدی میوان بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەكەیان بۆ سەرخستنی هەنگاوەكانی چاكسازی دووپاتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا