پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆن كرایاب، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، دەیانەوێت زۆر بەڕوونی ئاماژە بەوە بدەن كە ئەوان زۆر نیگەرانن لە ئەگەری زیادبوونی هەر جموجوڵێكی سەربازیی توركیا لە باكوری سوریا.
جۆن كرایاب، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن توركیاوە لەباكوورو خۆرهەڵاتی سووریا دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی خەڵكی سیڤیل و بەربەستكردنی گەیاندنی هاوكاریە مرۆیەكان و هەروەها ئاستەنگی و كاریگەری نەرێنی دەكاتەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی بە(داعش).
وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆسەر هەسەدە دەبێتە سەرقاڵكردنی هێزەكانی هەسەدەو دورخستنەوەیان لەشەڕی داعش.
لە بەرامبەر هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا دەكات هێزی “ئاشتی پارێز” لە سنوری نێوان ناوچەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا دابنرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، دووبارە هەڕەشەی لەشكركیشی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كرد و رایگەیاند: شەوێك كتوپڕ هەڵدەكوتینە سەریان.