ئەمریكا بەو بڕیارانەدا دەچێتەوە كە ترەمپ لەبارەی چینەوە دەریكردوون

پۆڵەتیك پرێس

ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بەسیاسەتەكانی بەرانبەر چین دوپاتكردەوەو دەیەوێت ئەو بڕیارانەش هەڵبوەشێنێتەوە كە پێشتر ترەمپ لەبارەی ئەو وڵاتەوە دەریكردوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا هێشتا سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە چین نەگۆڕیوە، بەتایبەت لەبارەی تایوانەوە دەیەوێت چین خزمەتی بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، سیاسەتی چین داننانێكی دیپلۆماسیە، بەو پێگەیەی چین هەیەتی واتە تەنها یەك حكومەتی چین هەیەو دەتوانێت خزمەت بە هەرێمی تایوان بكات، ئەمەش خاڵی گرنگی پەیوەندییەكانی ئەمەریكاو چینە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا، هەوڵێكی زۆری بۆ نزیكبونەوە لە تایوانداو دەستپێشخەری بۆ باشتركردنی بارودۆخ و پاڵپشتیكردنی ئەو وڵاتە دەربڕی، ئەوەش نیگەرانی چینی لێكەوتەوەو پێیانوابوو ترەمپ دەیەوێت هەژموونی خۆی لەو ناوچەیە بسەپێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا