لە هەرێم رۆژێك پشو راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەی كردە پشوو لەسەرجەم دەزگاكانی حكومەت بە بۆنەی یادی عاشورا.

به‌ پێی ڕۆژمێری پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە 18ی ئابی 2021 لەسەرجەم دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان لە رێی حکومەتەوە دانراوە و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە و لە خشتەکەدا ئەو رۆژانەی بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە.

ڕۆژی عاشورا كە رۆژی شه‌هیدبونی ئیمامی حوسێنه‌و ساڵانه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ندین مه‌راسیم‌‌ و بۆنه‌ی تایبه‌ت سازده‌کرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا