پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دوای هاتنی پلانی بە بازاڕكردن لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق بۆ بە بازاڕ كردنی گەنمی جوتیاران نرخی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەمساڵ دیاری كرا.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئامادەكاری دەكات لە رۆژانی داهاتوو بڕی گەنمی دیاری كراو كە وەربگیرێت رابگەیەندرێت و بۆ هەرتەنێك لەم ساڵ پەنجا هەزار دینار زیادكراوە و بەم شێوەیەی خوارەوە وەردەگیرێت:
١- گەنمی نمرە یەك بە (٦١٠)شەش سەد و دە هەزار دینارە .
٢-گەنمی نمرە دوو(٥٣٠) پێنج سەد و سی هەزار دینار .
3_ گەنمی نمرە سێ بە ( ٤٧٠) چوارسەدو حەفتا هەزاردیارە.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەمساڵ هەشت سایلۆی حكومی و یەك سایلۆی ئەهلی ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران .