حكومەت راپۆرتی دووەمی چاكسازی رەوانەی پەرلەمان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم راپۆرتی دووەمی چاكسازیی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتایازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای چاكسازیی حكومەتی هەرێم راپۆرتی دووەمی لە بارەی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی دایە پەرلەمان.

پێشتر عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی نەبووەتە هۆی گێڕانەوەی هیچ بڕە داهاتێك بۆ خەزێنەی گشتی.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان ‏‏دەرچووە، لە سەرەتای مانگی7ی ساڵی رابردوو یاساكە چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا