حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی كەم ئاوی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاووئاوەڕۆ رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بەڵام ئەو بەرپرسیارێتییە بەشێكی دەكەوێتە ئەستۆی هاووڵاتییانیش، چونكە لایەنی دووەم (هاووڵاتییان) كە خزمەتگوزاریی ئاو وەردەگرن، بەوە بەرپرسیارێتی هاوبەشیان لەگەڵ حكوومەتدا دەبێت، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو، لەپێناو رێگریكردن لە گرفتی كەمئاوی و هاوكاریكردنی حكومەت، پێوەری ئاو و تەوافەی ناو تەنكی ببەستن.

لە روونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاووئاوەڕۆ رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕۆژانە ملیۆنێك و 900 هەزار تا دوو ملیۆن و 100 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە دابین دەكات، لەكاتێكدا بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، پێویستە 200 تا 250 لیتر ئاو دابین بكرێت، بەڵام ئێستا ئێمە لە سەرووی 300 لیترەوە ئاوی خواردنەوە دابین دەكەین، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لە پێداویستی هەر هاووڵاتییەك و لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، خواست لەسەر ئاو زیاد دەكات بە تایبەتی بەهۆی فێنككەرەوە و چالاكییە هەمەجۆرەكانی ناو ماڵ و ئاودانی باخچەكان و شۆردنی پێش دەرگە و كۆڵان و ئۆتۆمبێل و دەیان جۆری دیكەی بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی ئاو، هەروەها بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبنەوە كە بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت، بۆیە ئەمانە گرفتی كەمئاوی دروست دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، دیاردەی وشكەساڵی، كاریگەری گەورەی لەسەر ئەو دابەزینی ئاستی ئاو هەیە و كێشەكانی گەورەتر كردووە بەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە بەردەوامی لە دابەزیندایە.

ئەوەشخراوەروو، ئەوان وەك حكومەت بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن ئاستی دابینكردنی ئاو زیاد بكەن و گرفتەكان چارەسەر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا