فوئاد حوسێن داوایەك ئاراستەی جۆ بایدن دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوایەكی ئاراستەی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكی ئەمریكا كرد.

فوئاد حوسێن لەمیانی پەیامێك، كە بەبۆنەی دەرچوونی ئاراستەی جۆ بایدنی كردووە، داوای كردووە، كە لەداهاتوو ئەمریكاو عێراق لەكاری هاوبەش‌و هەماهەنگییەكانی نێوانیان بەردەوام بن.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها لەپەیامەكەی نووسیویەتی: ئێمە بە چاوی خۆمانەوە لەپتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەرەو پێشچوونی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو ئاستەكاندا، بە پێویست دەزانین.

ئەوەشی نووسیوە: تەحەدا هاوبەشەكان بانگمان دەكەن بۆ چڕكردنەوەی كاری هاوبەش‌و پێكەوەیی لەماوەی داهاتوو.

رۆژی سێ‌ تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەرێوەچوو، كە بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان جۆ بایدن پێش دۆناڵد ترامپی ركابەری كەوتووەو براوەی هەڵبژاردنەكە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا