پارتی لەسەر سوتاندنی بارەگاكەی لەبەغدا پەنا بۆ دادگا دەبات

پۆڵەتیك پرێس:
لەسەر سوتانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكرات، حیزبەكە رێگای یاسایی دەگرێتە بەرو داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، بارەگاكانی تری بپارێزێت.

رۆژی شەممە كۆمەڵێك چەكداری سەر بەحەشدی شەعبی، خۆپیشاندانیان لەبەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكرات ئەنجامداو دواتریش بارەگاكەیان سووتاند.

شوان محەمەد لێپرسراوی لقی بەغدای پارتی دیموكرات بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەسەر ئەو هێرشەی كرایە سەر لقی پارتی لەبەغدا رێگای یاسایی دەگرینە بەر، چونكە پاراستنی بارەگاكانی ئێمە و حیزب و لایەنەكانی دیكەش لەئەستۆی حكومەتی عێراقە.

شوان محەمەد راشیگەیاند، دەست نیشانكردنی ئەو كەس و لایەنانەی ئەو هێرشەیان كردووە لە ئەستۆی حكومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەكانە.

لەبارەی ئەوەی لە ساڵی 2011ش كاتێك خۆپیشاندەران چوونە بەردەم لقی چواری پارتی لە سلێمانی بۆچی رێگای یاساییان نەگرتەبەر و تەقەیان لەخۆپیشاندەرانكرد و خۆپیشاندەر برینداربوون و كوژران شوان محەمەد وتی: ئەوە راست نییە پارتی هەرگیز هیچ كەسی نەكوشتووە، ئەوەی ئەو كارەی كردووە پێشمەرگە بووە و ئەوە بابەتێكی دیكەیە.

https://www.facebook.com/politicpressmedia/videos/2035220803279446/

لێپرسراوی لقی بەغدای پارتی باسی لەوەشكرد، دەبێت خەڵكی كوردستان بزانێت ئەوەی ئاڵای كوردستانی سوتاند خەڵكانی تایفەگەرو شۆڤێنی بوون و خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاڵای كوردستان بكات.

خۆپیشاندەرانی حەشدی شەعبی بەبیانووی ئەوەی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی هێرشی كردووەتە سەر گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی، بۆیە بارەگای پارتییان لەبەغدا سووتاندووە، كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا