پەرلەمانتارێکی شیعە: سیستانی هەولێری لە کەوتن پاراست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن سالم ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “دوێنێ کاتێک داعش گەیشتە دیوارەکانی هەولێر، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان بوو هەولێری لە کەوتن پاراست”.

حەسەن سالم ئاماژەی بەوەکردووە، “ئایا پاداشتی چاکە چاکەیە؟ ئەوە عەلی سیستانی و حەشدی شەعبی بوون شکستیان بە داعش هێنا و هەولێریان لە کەوتن پاراست”.

دەشڵێت، “نایف ئاوا وەڵامی چاکە دەدەیتەوە و سوکایەتی بە پێگەی مەرجەعی باڵا دەکەیت؟ بەڵام نەفرەت لە خۆت و گەورەکانت کە نکوڵی لە چاکە دەکەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە نایف کوردستانی کە ڕاوێژکاری بارەگای بارزانیە و وەک چاودێری سیاسی خۆی ناساندووە، لە پۆستێکدا لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، “من لەگەڵ مەرجەعیەتی عەرەبی ئال بەیت-م، نەک لەگەڵ مەرجەعیەتی هیندی و فارسی و ئەفغانستانی، ئەوان بەڕێز نین، بەڵکو عەمامەی ڕەشیان بەستووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا