پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر محەمەد یابە سۆفی پارێزەکەی هەلێر دەکەن، کە لەلایەن چوار چەکدارەوە ڕفێنرا و ئەشکەنجەدرا.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر پارێزەر محەمەد یابە سۆفی دەکەن و ڕوونیکردەوە، ئەو پارێزەرە ئەشکنجەدراوە و سوکایەتی پێکراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پارێزەرە ئەندامی سەندیکایە و لەپێناو پاراستنی مافە یاساییەکان کاری کردووە، بۆیە بەپێی ماددەی 22ی یاسای پارێزەرایەتی هێرشکردنە سەر پارێزەرێک وەک هێرشە بۆ سەر دادوەرێک و بە پێشێلکردن و دەستدرێژیکردن بۆسەر دامەزاروە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت.
جەختیکردەوە، پێویستە بە زوترین کات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و لەپاڵ پارێزەری سکاڵاکار سکاڵای سەندیکا دژ بە تۆمەتباران تۆماردەکرێت.