قائیمقامیەتی سلێمانی کەباب قەشان دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەباب قەشان لە گەڕەکی ئاشتی دادەخات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” راپۆرتی لیژنەی سێی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کەباب قەشان و ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەرکەوتووە پابەند بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نابێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی کەباب قەشان، خاوکردنەوەی گۆشت و مریشکە لە کۆگاکەیدا بەدەر لە رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، کەئەوەش رێگە پێدراو نییە.

ڕوونیکردەوەو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، کەباب قەشان دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا