عەرەبەکان پشتگیری رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

راپرسییەکی دامەزراوەی زۆگبای ئەمریکادا ئاشکرای کرد، زۆربەی هاوڵاتیانی عەرەب پشتگیری رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن لەدوای ئەو رۆڵەی لە بڵاوکردنەوەی سەقامگیریدا گێڕای.

لە راپرسییەکەی دامەزراوەی زۆگبای ئەمریکیدا هاتووە، سێ هەزار و ٦٠٠ کەس لە پێنج وڵاتی عەرەبی بەشداریان کردووە کە ئەوانیش وڵاتانی ئیمارات، ئوردن، میسڕ، سعودیە و فەڵەستین بوون.

ئەوەش هاتووە، ٪٥٨ی میسڕییەکان پشتگیری رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن، هاوکات، رێژەی ئەو کەسانەی پاڵپشتی ئاشتی دەکەن لە سعودیە و ئوردن گەیشتووەتە ٪٥٩.

لەلایەکی دیکەوە، ٪٥٦ی ئیماراتییەکان و ٪٦٩ی فەڵەستینییەکان لەگەڵ رێککەوتنی ئاشتیدان لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، ئیسرائیل لەگەڵ هەریەکە لە ئیمارات و بەحرەین و لەژێر چاودێری ئەمریکادا، رێککەوتنی ئاشتییان بەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا