پۆڵەتیك پرێس
نوسینگەی ئەندازەی بۆشایی ئاسمانیی چینی بڵاویكردەوە، موشەكەكە لە كاتژمێر 5:24 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چووەتە بەرگەهەواوە و لە نزیك دورگەی ماڵدیڤ كەوتووەتە خوارەوە.
نوسینگەی ئەندازەی بۆشایی ئاسمانیی چینی ئاشكرایكردووە، شوێنی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكە دەكەوێتە زەریای هندی لە باشووری ڕۆژئاوای هندستان و سریلانكا، كەوتنەوەخوارەوەكەشی ببێ زیان بووە و زۆرینەی بەشەكانی لەگەڵ چوونە ناو بەرگەهەواوە سوتاوە.
لەكۆتای مانگی نیسانی ئەمساڵ لە دورگەی هاینان-ی چینییەوە موشەكی (لۆنگ مارش 5 بی) هەڵدراوە و كەشتیگەلی ئاسمانیی (تیانهی)ی هەڵگرتبوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، حکومەتی چین هەوڵدەدا تا کۆتایی 2022 وێستگەیەکی ئاسمانی لە بۆشایی ئاسماندا دروستبکات، بەڵام دوای چەند رۆژێك لەهەڵدانی، موشەکەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو كەوتە خوارەوە و چارەنوسی یەكلابوەوە.