قوباد تاڵەبانی: پڕۆژەكانی ئیدارەی راپەڕین بە زوویی تەواو بكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی ئیدارەی راپەڕین كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە دەڤەرەكەدا كرا و بڕیاردرا لە ماوەیەكی نزیكدا و تا كۆبوونەوەی دووەم كێشە و گرفتی بەردەم سەرجەم پڕۆژەكانی ئیدارەی راپەڕین دیاریبكرێن كە داوای مۆڵەتیان كردوە و ئامادە بكرێن بۆ كەوتنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 14ی حوزەیرانی 2023 لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، بە وردی قسە لەسەر گرفتەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەر‌هێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی راپەڕین كرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گلەیی و ناڕەزایی وەبەرهێنەران و هاوڵاتیانی دەڤەرەكە لە سستی بەڕێوەچوونی كاروباری هاوڵاتییان و جێبەجێكردنی مامەڵەی یاسایی پڕۆژەكانی وەبەرهێنەران و رایگەیاند: ئەم دۆخە قبوڵكراو نییە و دەبێت لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێكی گەورەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە دەڤەرەكە دەست پێ بكرێت.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی تایبەتی دروست كرد بە نوێنەرایەتی ئۆفیسەكەی خۆی و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئیدارەی راپەڕین كە ئەم لیژنەیە دەبێت تا كۆبوونەوەی دووەم كە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا دەكرێت، پۆلێنی هەموو ئەو پڕۆژانە تەواوبكرێت و ئامادەكاری بكرێت بۆ كەوتنە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

راشیگەیاند: هەر بەرپرس و بەڕێوەبەرێك كێشە بۆ پڕۆژەكان دروست بكات یان كەمتەرخەم بێت لە جێبەجێكردنی كاروباری هاوڵاتییان، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەكەدا كرا و بڕیاردرا بە زوویی ئامادەكارییەكانی پڕۆژەكان تەواو بكرێن و بكەونە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا