پارتی: زۆرینەی پەرلەمانی ناقۆزینەوە بۆ نووسینەوەی دەستوور

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، زۆرینەی پەرلەمانی ناقۆزنەوە بۆئەوەی دەستووری پێ بنووسنەوە، چونكە دەبێت كۆدەنگی سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی لەسەربێت و دواجار گەل بڕیار لە دەستوور بدات.

زانا مەلا خالد، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سازانی سیاسی زۆر گرنگە لە بابەتی دەستووردا چونكە دەستوور رەهەندێكی سیاسی و نیشتمانی هەیە، ئەبێت لایەنە سیاسی و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بەیەكەوە لەسەر دەستوور كۆدەنگ بین بۆئەوەی بنووسرێتەوە، بەڵام نابێت ئەوە لە بیربكەین هەر هەنگاوێك بنێین دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رای گەل بۆئەوەی گەل دەستوورەكە پەسەند بكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وتی: ئێمە زۆرینەی پەرلەمانی ناقۆزینەوە بۆئەوەی دەستووری پێ بنووسینەوە ئەگەر كۆدەنگی سیاسی نەتەوەیی و ئایینی لەسەر نەبێت.

دەربارەی بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم روونیكردەوە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كاتێك دەكەوێتە مەترسی كە لەناوخۆی كوردستاندا هەوڵ هەبن بۆئەوەی قەوارەكە لاوازبكرێت، هەركات ئێمە لە ناوخۆی كوردستاندا یەكدەنگ و یەكڕیز بووبین بەڵام ئامانجمان یەك ئامانج نەبووبێت ئەوكاتە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بەردەم مەترسی و هەڕەشە، ئێستا ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكانە لە هەرێمی كوردستان قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بپارێزین، چۆن ئەوە گرنگ بوو هەوڵماندا ئەم قەوارەیە و دەستكەوتەكان بەدی بێنین هێندەش گرنگە پارێزگاری لەو دەستكەوتانە بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا