هادی عامری بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدر: بەسە خوێنڕشتن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کرد خۆیان ڕێکبخەنەوە و هۆشداریشیدا لەبارەی ئەم گردبوونەوە جەماوەرییە کە ڕەنگە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و توندوتیژی زیاتری لێبکەوێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە برایانم لە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم بەپێی مەتقی عەقڵ و دانایی مامەڵەبکەن و خۆیان ڕێکبخەنەوە و لەڕێی گفتوگۆی جددی و بنیادنەرەوە بەرژەوەندی جەماوەر پێشبخەن.

وتیشی، “داوا دەکەم بگەنە ڕێککەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان، چونکە خوێنی عێراقییەکان بەنرخە بۆ هەمووان”.

باسی لەوەشکرد، گەلی عێراق لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ خوێنی لێدەڕژێت، بۆیە بەسە خوێنڕشتن، چونکە خوێنی عێراقییەکان ئەمانەتێکە لە گەردنی هەموواندایە و دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتییەکەی بگرنەئەستۆ.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا