کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تایبەت بە نەورۆز ئەنجامدرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی ئادار، بە سەرپەرشتی عومەر نامیق حەسەن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، کۆبوونەوەیەک تایبەت بە ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز ڕێکخرا.

کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەش و هۆبە تایبەتمەندەکانی هەردوو بەڕێوەبەرێتی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ناوشار و کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و سەرجەم هاتووچۆکانی دوکان – قەرەداغ – چوارتا – سەیدسادق – پێنجوێن – چەمچەماڵ – دەربەندیخان – شارەزوور – بازیان – بەشی کامێراکان وژمێریاری وڕاگەیاندن ئەنجامدرا.

لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی نەورۆز لە ناوەوە و دەرەوی شار، سەیرانگاکان و دابینکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ هاوڵاتیان کرا، لەگەڵ بەرچاوڕوونیدان لە ڕێکار و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان لەڕێگەی میدیای هاتووچۆی سلێمانی و ڕادیۆی ترافیک FM.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە هەمووان وەک تیمێک بە هەماهەنگی و هاوکاری لەڕێگەی خشتەیەکی تۆکمەوە کاربکەن، بۆ کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و گرفتەکانی هاتووچۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا