پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی خۆی له‌و نمایشه بێبه‌ریكرد كه ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی ڕه‌بعه‌ڵڵا له‌شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا ئه‌نجامیاندا.
ده‌سته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرایكرد، هیچ جموجوڵێكی سه‌ربازیی له‌كه‌رته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌شاری به‌غدا ئه‌نجامنه‌دراوه.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، جموجوڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆن هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌بێت.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و بێبه‌ریبوونی ده‌سته‌كه‌یان له چه‌كدارانی ڕه‌بعه‌ڵڵا له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌و چه‌كدارانه له‌شاری به‌غدا نمایشێكی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا و هه‌ڕشه‌یان له حكومه‌تی عێراق كرد، هاوكات داوای دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار و نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانیان له بودجه كرد.