ژیانی ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە مەترسیدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری دەزگای لوتكە رایگەیاند، لە باشووری كریت بەلەمێكی كۆچبەران بە زیاتر لە 50 كۆچبەرەوە لە مەترسیدایە، كە ژمارەیەكیان كۆچبەری كوردن.

شێخ حسێن حەمە صاڵح نوێنەری دەزگای لوتكە ڕایگەیاند: بەلەمێكی كۆچبەران لە باشووری كریت لە دۆخێكی نالەباردایە و نزیكەی 50 كەسی هەڵگرتووە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە، سەرنشینانی ناو بەلەمەكە لە نەتەوەی تێكەڵاون و زۆربەیان خێزانی كوردن، وژمارەیەكی زۆریش منداڵی تێدایە.

بە پێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە:كۆچبەرەكان خۆیان پەیوەندیان بە پاسەوانانی دورگەكەوە كردوە بۆ ڕزگار كردنیان ،
بەلەمەكە لەلایەن بەلەمێكی ڕزگاركەری لامبرۆ هالماتیك 60 ەوە كەسەر بە پاسەوانی كەناراوەكانی هێلینیك بووە كە لە كریت جێگیر بوو ڕاكێشرا بەرەو وشكانی لە كەنارەكانی باشووری دوورگەكە، بەڵام نەیانتوانیوە بیهێننەكەنارەكە.

دەزگای لوتكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ كام لە سەرنشینەكانی ناو بەلەمەكە لەسەر وشكانی نەبراونەتە شوێنێكی سەلامەت، هەروەها خواردن و ئاو و چاودێری پزیشكیشیان وەرنەگرتووە، تا ئێستا نەزانراوە بۆچی پاسەوانی كەناراوەكان نەیانبردوونەتە بەندەرەكە ئێستا لە كەشتیەكەدا دانەگیراون و لە دوورەوە چاودێریان دەكرێت.

هێمای بەوەشكرد، خەڵكی ناو كەشتییەكە نیگەرانن لەوەی دووبارە بگەرێنرێنەوە بۆ توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا