ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوان لە کەرکوک دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیوای 16ی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە لە باشووری پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی بەدواداچوونی شانە نوستووەکانی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پشکنین کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە پشکنین و پاراستنی ناوچەکانی دەوروبەری داقوق و ناوچە سنورییەکانی باشووری کەرکوکە کە تێیاندا شانە نوستووەکانی داعش بوونیان هەیە و جموجۆڵی چەکدارییان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی عێراق 13 چەکداری داعشیان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد کە سەرقاڵی پلاندانان بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی “تیرۆرستی” دژی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا