ئەمریكا دووبارە باڵیۆزخانەكەی لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای سێ مانگ لە داخستنی، ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە “كیێڤ”ی پایتەختی ئۆكرانیا كردەوە.

“ئەنتۆنی بلینكن” وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، گەلی ئۆكرانیا بە پاڵپشتی هاوكارییە ئەمنییەكانی ئەمریكا بەرگرییان لە خاكی وڵاتەكەیان كرد و ڕووبەڕووی ڕووسیا بوونەوە، لە ئەنجامی ئەوەش ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە “كیێڤ”ی پایتەخت كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بەهۆی جەنگی ڕووسیا لە ئۆكرانیا داخرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە “كیێڤ” بڵاویكردەوە، ژمارەیەك لە دیپلۆماتكاران دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، بەڵام هێشتا ئەو هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەریكردووە سەبارەت بە گەشت كردن بۆ ئۆكرانیا، بەردەوامە.

بەر لە ئەمریكاش، وڵاتانی تر وەك فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە مانگی ڕابردوو باڵیۆزخانەكانیان لە “كیێڤ” كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی ڕووسیا لە پایتەخت كشانەوە و هێرشەكانیان بۆ سەر خۆرهەتی ئۆكرانیا دەستپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا