سەركردایەتی یەكێتی مەلا بەختیار سزا دەدات‌و رێواز فایەق‌و قوباد تاڵەبانیش ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی، بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ‌ مانگ مەلا بەختیار سڕبكات، هەروەها رێواز فایەق‌و قوباد تاڵەبانیشی ئاگاداركردووەتەوە، لەوەی پابەندی بڕیارەكانی حیزب بن.

رۆژی شەممە 21ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كۆبووەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، لەكۆبوونەوەكە چەند بڕیارێك دراوە.

لەو بارەوە سەرچاوەیەكی بەشداربووی ناو كۆبوونەوەكە بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، كە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری سڕكردنی بۆ مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەركردووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بڕیارەكە بۆ ماوەی سێ‌ مانگەو ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بووە، كە مەلا بەختیار بەهۆی بڵاوكردنەوەی چەند نووسینێك پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پێشێلكردووە.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە سەركردایەتی یەكێتی دواین ئاگاداركردنەوەی داوە بەهەریەكە لەرێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌ و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەپشكی یەكێتی، بەوەی دەبێت لەمەولا پابەندی بڕیارەكانی حیزب ببن.

بەقسەی سەرچاوەكە، دواین بڕیاری كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی، پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا