لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا 73 کەس گیانیان لەدەست دا

وێنەی باڵەخانە سووتاوەکەی جۆهانسبێرگ، ئەفریقای باشوور، بەرەبەیانی 31ی ئابی 2023.

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەکی شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور کەوتەوە و ژمارەیەک هاوڵاتیی بێلانە گیانیان لەدەست دا.

باڵەخانەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور. بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ئەو هاوڵاتییانەوە بەکاردەهات کە ماڵیان نیە و لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە دەژین.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 73 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندارن، لەنێو قوربانییەکاندا، منداڵ و کەسی بەتەمەنی تێدایە، کە بە یەکێک لە خەمناکترین چرکەساتەکانی مێژووی ئەو وڵاتە دادەنرێت بەهۆی بەرزی رێژەی گیان لەدەست دان تێیدا.

بەپێی ووتەی بەرپرسانی بەرگری شارستانی شارەکە، باڵەخانەکە لە پێنج نهۆم پێکدێت و ئاگرەکە بەشێکی زۆری باڵەخانەکەی خاپوور کردووە. ئەوەشیان خستەڕوو، کە ئاگرەکە لە کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەشەودا کەوتۆتەوە و تا ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی، ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

سەرۆکی شارەوانی شارەکەش دەڵێت، پێشتر حکوومەتمان ئاگاداکردووەتەوە لەوەی کە ئەم کەسانە بەشێوەیەکی نایاسایی لەو باڵەخانەیەدا نیشتەجێبوون کە هیچ مەرجێکی سەلامەتیی تێدا نیە. هەروەها وتیشی، “رووداوی لەم شێوەیە روودەدات کاتێک هاوڵاتییان نایانەوێت بەپێی رێسا و یاساکانی حکوومەت کاربکەن”.

بەپێی ئامارەکان، جۆهانسبێرگ یەکێکە لەو شارانەی کە بەرزترین رێژەی کەسانی بێلانەی تێدایە کە ژمارەیان زیاتر لە 15 هەزار کەس، بەهۆی کەمی وزەی کارەباوە، خەڵکی ناچارن پەناببەنە بەر داگیرساندنی مۆم و سوتاندنی درەخت بۆ رووناکی و خۆگەرمکردنەوەیان لەکاتی سەرمادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا