سەرۆكی سێ‌ وڵاتی ئەروپی سەردانی ئۆكرانیا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرەنسا، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا و راوێژكاری ئەڵمانیا گەیشتنە كیێڤ، ئەوەش دەبێتە یەكەم گەشتی هاوبەشی سێ سەركردەی سێ وڵاتی دیاری ئەوروپا بۆ كیێڤ، لەوەتەی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی ئەمساڵ دەستیپێكردووە.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، ئۆلاف شۆلتز، راوێژكاری ئەڵمانیا و ماریۆ دراگی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا بەرەبەیان كەوتنەڕێ و لە رێگەی پۆڵەنداوە بە شەمەندەفەر گەیشتنە كیێڤی پایتەخت.

هەرسێ سەركردەكە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا و بەرپرسە باڵاكانی وڵاتەكە كۆدەبنەوە، سەردانەكە بە پاڵپشتیەكی گەورە بۆ كیێڤ لێكدەدرێتەوە، بەتایبەتی لەكاتێكدا سوپای وڵاتەكە لە رۆژهەڵات لە شەڕێكی قورس دایە لەگەڵ سوپای رووسیا.

میدیای فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە كە كلاوس لۆهانیس، سەرۆكی رۆمانیاش لە كیێڤ دەگاتە سێ سەركردەكە.

سەردانی سەركردەی سێ گەورە ئابوورییەكەی ئەوروپا گرنگییەكی سیمبوڵی گەورەی هەیە، بەتایبەتی لەكاتێكدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لووتكەی یەكێتیی ئەوروپا بەڕێوەبچێت و ئەگەری هەیە تێیدا بڕیار لەسەر بەربژێركردنی ئۆكرانیا بۆ بوونە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا