پۆڵەتیك پرێس
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، لەئەجامی پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی خەرجییەكان لەوه‌زاره‌تی پێشمەرگە چەندین ملیار دینار بۆ خەزێنەوەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە هاوكات وتی، لەدوو هەفتەی داهاتوودا لیوا هاوبەشەكان مووچەكانیان پێدەدرێت.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم دوای بەشداریكردنى لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت و پرۆسەكەش پێویستی بەپشتیوانی بەردەوامی هێزو لایەنە سیاسیەكان هەیە.
وتیشی، هەرچەندە پرۆسەكە بەهێواشی دەڕوات بەڵام دڵنیاین په‌رله‌مان پشتیوانی و چاودێرێكی وردی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی دەكات له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌داو لەئایندەشدا ئەنجامەكانی پڕۆسەكە دەردەكەون كە به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك هەوڵدەدەین له‌داهاتوودا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی یه‌كگرتوومان هە بێت.
ئاشكراشیكرد، لەپرۆسەی چاكسازیدا چەندین ملیار دینار بەهۆی رێكخستنەوەی خەرجییەكان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و توانراوە بۆ خەرجییەكان رێكخستنەوەی گونجاو دابنرێت.
لەبارەی دواكەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەكانیشەوە، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزه‌كانمان له لیوا هاوبه‌شه‌كان ته‌نها كێشه‌یه‌كی هونه‌ری بانكیه، هەرچەندە بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە جەژنێكی سەختیان بەڕێكرد، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەزیادەوە قەرەبوو دەكرێنەوەو مووچەكانیان پێدەدرێت.