وەزیری پێشمەرگە: رێگە نادەین خوێنی هیچ پێشمەرگەیەكمان بەفێروبچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشمەرگە لە شارەزوور، بەشداری پرسەی هاوخەمی شەهیدانی شەوی رابردووی پەلامارە “تیرۆریستیەكەی داعش” لە سنووری میحوەری كوڵەجۆ دەكات و راشیدەگەیەنێت: لە یەك دڵۆپ خوێنی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی تری هێزی پێشمەرگە خۆشنابین و بەتوندی وەڵامی تیرۆریستان دەدەینەوە و بەردەوام دەبین، تا لەرەگ و ریشەوە هەڵیاندەتەكێنین.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی یەك شەممە 28_11_2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق جەمال محمد، سەرۆكی ئەركان و لیوا روكن هۆشمەند حیدر رەشید، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارەو میرە و عەمید عوسمان محمد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی، بەشداری پرسەی هاوخەمی شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستیەكەی دوێنێ شەوی سەر هێزەكانمان لە سنووری میحوەری كوڵەجۆ كرد.

ئەوەشهاتووە، لە میانی لێدوانێكیشی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دووپاتیدەكاتەوە، كە رێگە نادەین یەك دڵۆپی خوێنی ئەو شەهیدانە و تەواوی شەهیدانی رێی خەباتی ئازادی و پاراستنی ئاشتی و ئارامی كوردستان و ناوچەكە بەفیڕۆ بڕوات و بەتوندترین شێوە وەڵامی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانی داعش دەدەینەوەو، لەتێكشكاندن و هەڵتەكاندنیان لەرەگ و ریشەوە بەردەوام دەبین.

ئاماژەشی بەوەكرد، لەماوەی رابردوو چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و فەراغی ئەمنی لەوناوچانە دابوو، پێشتریش داوامان لە سوپای عێراق كردبوو هەنگاوەكان خێراتربكرێنەوە بۆ هەماهەنگی و ئەرك بینینی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا