داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی ئەفغانستان لە ئەستۆ دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكەی رۆژی چوارشەممەی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە ئەستۆ گرت، كە بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 20 كەس و برینداربوونی 30 كەسی تر.

رۆژی چوارشەممە 12_1_2023، بەرپرسێكی وەزارەتی راگەیاندنی حكومەتەكەی تاڵیبان رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە كابول، 20 كەس كوژران.

بە وتەی ئەو ئەو بەرپرسەی وەزارەتی راگەیاندنی ئەفغانستان، خۆكوژەكە هەوڵیداوە بچێتە ناو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان، بەڵام رێگری لێكراوە و لە دەرەوە خۆی تەقاندووەتەوە.

دوای رووداوەكە داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا