دەسەڵاتدارانی عێراق رەخنە لە فیلمی موسڵ دەگرن

پۆڵەتیک پرێس

فیلمی “موسڵ” کە لە ماوەی رابردوودا لەسەر ماڵپەڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە، بەهۆی شێوازی گێڕانەوەی رووداوەکانی کاتی ئازادکردنی شارەکە لە دەستی داعش، مشتومڕی لەناو عێراقییەکاندا دروست کرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەعد موعین بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، فیلمی “موسڵ” هەوڵێکە بۆ بە کەم خەمڵاندنی هێزە ئەمنییەکان و رۆڵیان لە ئازادکردنی موسڵ بەتایبەت کە بە بێهێزی و بەرتیلخۆر پشاندراون.

لایخۆیەوە، عەبدولحەکیم جاسم ئەندامی تۆڕی راگەیاندنی عێراق رایگەیاند، پەیامی فیلمەکە نەرێنییە و لە توانای هێزە ئەمنییەکان کەمکدەکاتەوە بەتایبەت کە بە شێوازێکی نەرێنی ئەو هێزانە پشان دەدات.

بەر لە چەند رۆژێک، ماڵپەڕی نێتفلێکس دەستیکرد بە نمایش کردنی فیلمی “موسڵ” کە بە شێوەزاری عێراقی بەرهەمهێنراوە و باس لە رووداوەکانی کاتی ئازادکردنی موسڵ دەکات لەماوەی ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ کە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا