بەرپرسی هەواڵگری داعش لە بەغدا دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی داعشی “ویلایەتی فەلوجە” و یاریدەدەرەکەی لە بەغدا دەستگیرکراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارە بەردەوامەکانیاندا ئەبو سالم مەولا بەرپرسی هەواڵگری داعش لە فەلوجە و برایەکیشی کە یاریدەدەری بووە لە بەغدا دەستگیرکراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکاندا هەردووکیان دانیان بەوەدا ناوە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە و لە ژمارەیەک چالاکی دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانیشدا بەشدارییان کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش چەکدارانی ئەو رێکخراوە جار جار و بەشێوازێکی رێکنەخراو جموجوڵ دەکەن و هاوڵاتیان و هێزەئەمنییەکان دەکەنە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا