حەوت حزبی كوردستانی پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی كوردستان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەوت حزبی كوردستانی لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان راگەیاند و داوایان لە لایەنگرانی حزبەكانیان كرد لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشە لەسەرەكان دەنگ بە كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان بدەن.

ئەو حەوت حزبە پێكهاتوون لە (پارتی نەتەوەیی كوردستان، پارتی سەوزی كوردستان، حزبی رزگاری كوردستان، حزبی پێشكەوتنخوازی كوردستان، بزوتنەوەی ئاشتیخوازاكانی كوردستان، بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی) داواشیان لە هاوپەیمانی كوردستان كرد لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق لە چوارچێوەی قەوارەیەكی یەكگرتودا كار بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان بكەن.

ئاماژە بەوەش دەكەن، لەپێناوی دروستكردنی یەكڕیزی كورد لە بەغدا و پاراستنی مافەكانی هەرێم و بەتایبەتی هاوڵاتیانی ناوچە كێشە لەسەرەكان “دروستكردنی هاوپەیمانی كوردستان بە هەنگاوێكی مێژویی و ستراتیژی گرنگ دەزانین و سەرخستنی ئەو لیستە زامنی پاراستنی مافەكانمان دەكات”.

لای خۆیەوە سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، جەخت لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە لە پێناو یەكڕیزی و دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی بۆ بەدی هێنانی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان و یەكخستن و ڕێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا