سبەی شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس – نازە سەعید

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، سبەی شاندی هەرێم سەردانی بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەی گشتی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەكەن.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت بەپۆڵەتیك پرێسی وت، “شاندەكە بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت و بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی رابردوو پرسی بودجەی گشتی سێ ساڵی داهاتووی عێراق و بەشە پشكی هەرێمە لە بودجەكەدا”.

لەماوەی رابردودا چەندینجار شاندی هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردولا سەردانی بەغدایان كرد، بەڵام هێشتا رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كێشەكانەوە نەكراوە.

هاوكات لە چەند رۆژی رابردوشدا شاندێكی تەنكیكی هەرێم چوونە بەغداو لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەكاری بودجەی گشتی عێراق كۆبونەوە تاوەكو هێڵە گشتییەكانی بودجەی ساڵەكانی 2021 تاوەكو 2023 دابنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا