سەرۆكی ئەفغانستان وڵاتەكەی بەجێهێشت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا فەرمییەكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی تاڵیبان گەشتنە شاری كابولی پایتەختی ئەو وڵاتە، ئەشرەف غەنی سەرۆكی وڵات، وڵاتەكەی بەجێهێشتووە.

بەپێی هەواڵی ژمارەیەك لە میدیا جیهانییەكان، كە رۆژی یەكشەممە 15/8/2021، بڵاویانكردەوە، ئەشرف غەنی بەرەو تاجیكستان رۆیشتوە.

ئەمە لە كاتێكدایە حەمید كارازای، سەرۆكی پێشوی ئەفغانستان رایگەیاند، لەدۆخی ئێستادا ئامادە نیە وڵات جێبهێڵێت.

هاوكات بیسموڵڵا خان محەمەدی وەزیری بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند: ئەشرف غەنی رێگەینەداوە هێزەكانی ئەفغانستان بەرگری

لەوڵاتەكەیان بكەن.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ئەفغانستانەوە، رایگەیاند: هێزەكانی ئەفغانستان نەیانتوانی بەرگری لەوڵاتەكەیان بكەن.

ئەوەش دەڵێت: هەر مەترسیەك لەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لەكابول دروستببێت لەبزوتنەوەی تالیبانی قبوڵ ناكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا