ژمارەیەك حەشارگەو تونێلی داعش خاپور كران

پۆڵەتیك پرێس

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئۆپراسیۆنێكدا لەسنوری پارێزگای ئەنبار چوار حەشارگەو دوو تونێلی داعش خاپور كراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، هێزەكانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ دەستگیركردنی چەكدارانی داعش ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپراسیۆنەكە لە ناوچەكانی باكووری ئەنبار ئەنجامدراوەو بەهۆیەوە چوار حەشارگە و دوو تونێلی داعش لەو ناوچانە خاپوركراون.

هەرچەندە پێشتر حكومەتی عێراقی سەركەوتنی بەسەر چەكدارانی داعش راگەیاندبوو، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستاش لە چەندین ناوچەی عێراق بەردەوامن لە هێرش و پەلامارەكانیان بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا