فەرماندەیەكی خۆبەخش: چوار ساڵە بە بەرچاوی یەكەی 80 وە بەرگری لە سنوری قەرەچوغ دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیەكی هێزی خۆبەخش لە بناری چیای قەرەچوغ دەڵێت ماوەی چوارساڵە بە بەرچاوی یەكەی 80 و هەموو خەڵكی ناوچەكە لە شاخی قەرەچوخ، نەیان هێشتووە داعش پیلانەكانی جێبەجێ بكات، بەڵام یەكەی 80 ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشێكی ناڕەوایان دژی فەرماندەی پێشمەرگەی خۆبەخش دەستپێكردوە.

غازی فەیسەڵ كارگێڕی مەڵبەندی 20 ی قەرەچوغ و فەرماندەی هێزی خۆبەخش لەبناری چیای قەرەچوغ رونكردنەوەیكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چەند رۆژێكە بەتایبەتی دوای پەلامارەكەی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە، چەند پەیج و سایتێكی سێبەر و بێ دایك و باوك و پەیجی یەكەی 80 هێرشێكی ناڕەوایان دژی من وەك فەرماندەی پێشمەرگەی خۆبەخش دەستپێكردوە.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، لەو سنورە ماوەی چوار ساڵە لە بۆشاییەكی نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگەدان، لەو ماوەیە تائێستا بە پشتیوانی ژمارەیەك كادر و فەرماندەی پێشمەرگە و جوتیارانی ناوچەكە، كە ژمارەیان لە پەنجەكانی دەست تێناپەڕن و بە ئیمكانیەتێكی زۆر كەمی چەك و تەقەمەنیەوە، شەڕی ڕوبەڕوبونەوە و شەڕی ڕاگەیاندن و فكری داعشیان كردووە.

دەشڵێت، هەر لەو ماوەیەدا بە بەرچاوی یەكەی 80 و هەموو خەڵكی ناوچەكە لە شاخی قەرەچوخ، نەیان هێشتووە داعش پیلانەكانی جێبەجێ بكات، دەیان جاریش هێرشەكانیان تێك شكاندون و لە رێگەی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراق بەرگرییەكی بێوێنەیان لەناوچەكە كردوە، بەڵام لە بری دەستخۆشی، راگەیەندراویان لەسەر دەركردوە، وەك ئەوەی ئەوان هۆكاری لەدەستدانی سنورەكە و هۆكاری هێنانی داعش بن بۆ شاخی قەرەچوخ.

داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی حكومەتی بەغداد و هەرێم و هاوپەیمانانیش دەكات، لیژنەیەك پێكبهێنن و سەردانی سنورەكە بكەن، بۆئەوەی راستییەكان بەچاوی خۆیان ببینن و چارەسەرێكی بە پەلەی ناوچەكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا